به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی (سووكایه‌تی كردن به سه‌رۆک كۆمار) له دادگای باكركۆی له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه چوو كه ده‌میرتاش له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد به‌ڵام دادگا دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو هه‌ڵگرت.
ئه‌م دانیشتنه‌ی دادگا ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه دوای ئه‌وه هات كه ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ده‌زگای دادوه‌ریی توركیا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سزایانه‌ی دا كه پێشتر له دۆسیه‌یێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سری سووره‌یا ئۆنده‌ر بڕابوووه‌وه.
ده‌میرتاش له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی سزاكه‌ی خۆی و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره‌كه سیاسییه و به‌شێكی زۆر له دادگاكانی توركیا به بڕیاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان كار ده‌كه‌ن.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بڕیاره‌كانی دادگای توركیا دوای ئه‌وه دێن كه سه‌رۆک كۆماری توركیا وتبووی "هه‌نگاو له دژیان ده‌نێین و كۆتاییان پێدێنین."
ده‌میرتاش ڕاشیگه‌یاند: جگه له خودا ئێمه له که‌س ناترسین، ئێمه له دادگایی كردن ناترسین.
دانیشتنی دادگا ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ 27ی مارسی 2019 دوا خرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment