بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەشعان جبووری په‌رله‌مانتار و که‌سایه‌تى ناسراوى عێراق دەڵێت: "ئەگەر دادگای فیدراڵی هۆشیار زیباری ڕەت بکاتەوە، ئەگەر هەیە پارتى نێچیرڤان بارزانى یان فوئاد حسێن کاندید بکات، چوونکە موقتەدا سەدر بەفەرمى داوای لە نێچیرڤان بارزانى کردووە خۆی کاندید بکات".
مەشعان جبووری ده‌شڵێت: "لەسبەینێوە جارێکی دیکە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە، بۆیە پێویستە پارتى کاندیدی یەدەگی هەبێت، چوونکە ئەگەر هەیە کێشەیەک بۆ کاندیدبوونەکەى هۆشیار زێباری دروست بێت.
لەکاتى سەردانەکەى بۆ لای موقتەدا سەدر، سەدر بەفەرمى داوای لە نێچیرڤان بارزانى کردووە خۆی کاندیدبکات، به‌ڵام نێچیرڤانى بارزانى تائێستا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نیشان نه‌داوه.
هاوکات عەرەفات کەرەم په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختی کردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، هیچ کێشەیەک لەسەر کاندیدبوونى هۆشیار زێباری نییە، وتووشیه‌تى: "کاندیدى ئێمە هەر هۆشیار زێبارییە و نایگۆڕین و سوورین لەسەر کاندید کردنى زێباری، چوونکە ئەوە تەنها کاندیدی پارتى نییە، بەڵکوو کاندیدى هاوپەیمانێتى ئێمە و سەدر و سیادەیە".
Your Comment