هاووڵاتییانی قامیشلۆ بۆ پشتگیری­کردنی لەیلا گیوڤەن دێنە سەر شەقام

بەشی سووریا- هاووڵاتییانی قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا هاتوونەتە سەر شەقام و مەبەستیان ناڕەزایی دەربڕینە بەرانبەر بە زیاندانی­کرانی لەیلا گیوڤەن ئەندام پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی هەدەپە.

کوردپرێس:

هاووڵاتییان قامیشلۆی کوردستانی سووریا لەگەڵ هەڵسووڕاوان و چالاکانی مەدەنی و سیاسیی شارەکە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە زیندانی­کرانی لەیلا گیوڤەن پەڕلەمانتاری شاری جۆلەمێرگی لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان هاتوونەتە سەر شەقام و خێوەتیان هەڵداوە و مان­گرتنی سیمبۆڵییانەیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

خەڵکی گەڕەکی "سیاهی"ی قامیشلۆ بە هەڵدانی خێوەت ئینتیمایان بۆ مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن پیشان داوە و داوای کۆتایی­هێنان بە زیندانی­کرانی ئوجەلان دەکەن و دروشمی ئازادی و دژایەتیی فاشیزم دەڵێنەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون 70 کەس لە هەڵسووڕاوانی مەدەنیی شارەکە لە خێوەتەکاندا بۆ پشتگیری کردنی لەیلا گیوڤەن مانیان لە خواردن گرتووە.

دالیا هنان ئەندامێکی کۆنگرە "ئستار" لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو مانگرتنە کردووە و وتوویەتی: ئێمە پشتگیریی مانگرتنەکەی لەیلا گیوڤەن دەکەین کە ئەویش بە بۆنەی عەبدوڵڵا ئوجەلانەوە دەستی پێکردووە.

ئەو گردبوونەوە ناڕەزایییە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ لە قامیشلۆ بەردەوام دەبێت و کونگرەی "ئستار" ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە کانتۆنەکانی دیکەی سووریا ڕێک دەخات.

News Code 50047

Your Comment

You are replying to: .
captcha