بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراویدا دوای دامه‌زراندنی، شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی پێشمه‌رگه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەپێناو نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و باکوور و خۆرهه‌ڵاتی چیای قەرەچوغ بەڕێوەچووه.
شانه‌كه سه‌باره‌ت به‌و یه‌كانه‌ی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كردووه ئاشكرای كردووه، لە هێزەکانی پێشمەرگە میحوەرەکانی پێنج و شه‌ش، لیواکانی پیادەی (٢، ١٠، ١٤، ١٨)، بەتالیۆنی کۆماندۆ و هەردوو یەکەی تایبەتی میحوەرەکانی پێنج و شه‌ش، لە هێزەکانی سوپای عێراقیش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەڵکانە و باکوور وخۆرهەڵاتی چیای قەرەچوغ".
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاریی پێشمه‌رگه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا، "توانراوە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی دیاریکراو بەتەواوەتی کێوماڵ بکرێت و هەردوولا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەخاڵی بەیەک گەیشتندا، سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند".
Your Comment