بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنووری میحوەرەکانی پێنج و شهش بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووه.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە "هەڕەشە جیدییەکانی تیرۆریستانی داعش" ئەنجام دراوە و بڕیار دراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە هاوبەشی پڕبکرێنەوە.