سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک لەگەڵ کونسووڵی ئێران لە هەولێر دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد و لەگەڵ مورتەزا عەبادی کونسووڵی ئێران لە هەولێر کۆ بوویەوە.

کوردپرێس:

لە دیداری نێوان کونسووڵی ئێران لە هەولێر و سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک کە بە یاوەریی شاندێکی ژووری بازرگانی سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کردبوو، هەردوولا کۆمەڵێک تەوەری گرینگی ئابوورییان خستە بەر باس و لەبارەی خاڵی هاوبەشی بازرگانیی نێوانیان و سەرمایەدانەریی دوولایەنە و دەوڵەمەندکردنی پێوەندییەکانیان ڕاگۆڕینەوەیان کرد.

سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی کەرکوو گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە ستەمکارانە دەزانن و لە دانیشتنەکەدا تەرکیزیان کردە سەر پەرەپێدانی ئاستی هاوکاریی ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئێران و ئاڵوگۆڕی شاندەکانی هەردوولایەن و زیادکردنی حەجم و ڕێژەی بازرگانیی نێوان دوو لایەن.

شاندەکەی ژووری بازرگانیی کەرکووک لەبارەی کاڵا ئێرانییەکانیشەوە وتیان: کاڵای ئێرانی مەرغووبیشە و لە بەرانبەردا نرخەکەیشی گونجاوە و مەودای جوگرافیایی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقیش وا دەکات کاڵاکان بە تێچووی کەمترەوە بگاتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەمانەش هەموو خاڵی ئیجابین بۆ دەوڵەمەند کردنی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەر دوولا.

مورتەزا عەبادی کونسووڵی ئێران لە هەولێر لەو دانیشتنەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ناوچەکەدا چاوچنۆکی دەکات و گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا و داراییی سعوودیەوە هەڵقوڵیوە بەڵام گەل و دەوڵەتی عێراق توانییان بە پشتیوانیی زانایان و دۆستانی خۆیان ئەو دیاردە نگریسە لە مل بکەنەوە.

ناوبراو گوتیشی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تەنانەت کەرتی تەندروستی و دەرمانیشی کردۆتە ئامانج و ئەو گەمارۆ ستەمکارانە ئەزموونێکی نوێیە بۆ گەلی ئێران کە بەو ئەزموونە 40 ساڵەوە کە گەل و دەوڵەت هەیانە بتوانن بە تەواوەتی لە باری ئابوورییەوە بگەنە سەربەخۆیی.

عەبادی هەروەهاش ئامادەییی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ دەوڵەمەندکردنی ئاستی پێوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی شاندە هاوبەشەکان و بەشداری کردن لە پێشانگا ئابوورییەکان و بەگشتی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و کەرکووک.

News Code 50026

Your Comment

You are replying to: .
captcha