یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان داوا دەكات هەڵبژاردن لە هەرێمدا بكرێتە فرەبازنەیی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان داوا دەكات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سیستمی فرەبازنەیی پەیڕەو بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین بابەكر كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت بە بێ دواخستن.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت و زۆربەی لایەنەكانیش جگە لە پارتی داوای پەیڕەوكردنی سیستمی فرەبازنەیی دەكەن.

لەو بارەیەشەوە سەڵاحەدین بابەكر ڕایگەیاند یەكگرتوو داوا دەكات پێداچوونە بە یاسای هەڵبژاردندا بكرێت، بۆ ئەوەی دەنگدان بكرێتە فرەبازنەیی و هەرێمی كوردستان بە سەر چەند بازنەیەكدا دابەش بكرێت.

ڕوونیشیكردەوە لە سیستمی فرەبازنەییدا هەر پەرلەمانتارێكی دەرچوو بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە دەنگدەرەكانی لە سنووری ئەو ناوچەیەی دەنگیان پێداوە.

News Code 5001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha