ئه‌ردۆغان: مه‌نبه‌ج له‌ یه‌په‌گه‌ ڕزگار ده‌که‌ین

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ مه‌نبه‌ج له‌ ده‌ست هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ڕزگار ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆ‌غان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ میانی به‌ڕێکه‌وتنی له‌ ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ به‌ره‌و پاراگوای بۆ میدیاکاره‌ تورکه‌کان که‌ له‌ گه‌شته‌که‌یدا یاوه‌ری ده‌که‌ن دوا و لێدوانی گرنگی له‌باره‌ی مه‌نبه‌جه‌وه‌ دا.

ئه‌ردۆغان له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی "ئایا له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپدا تاوتوێی بابه‌تی مه‌نبه‌ج کرا؟" ڕای‌گه‌یاند: "باسمان کرد. ڕێککه‌وتنێک هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وێ له‌وانه‌ پاک بکرێته‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له‌وێ کۆبوونه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌. دیسان ئه‌وه‌مان گوت که‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ خێرا ده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ سووربوونمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج له‌ په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌ پاک بکه‌ینه‌وه‌. تره‌مپ له‌م جۆره‌ کارانه‌دا دامه‌زراوتره‌. گفتوگۆی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ زۆر گرنگه‌. له‌ لای تره‌مپدا پۆمپیۆ ناتوانێت بڵێت -ئاوا ده‌بێت و ئاوا نابێت-. ئه‌ویش گوتی که‌می ماوه‌ و گوزارشتی له‌ چه‌شنی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ کردوووه‌، به‌کارهێنا. به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین و ئینشائه‌ڵڵا مه‌نبه‌ج له‌ ده‌ستی ئه‌مانه‌ ڕزگار ده‌که‌ین".

سه‌رکۆماری تورکیا له‌ وه‌ڵامی پرسیاری "نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئیدلب چییه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیادا؟" گوتی: "نازانم به‌ڕێز پوتین چی گوتوووه‌ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌کان، ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی به‌ ئێمه‌ گوت؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا و سه‌ربازانی ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا له‌ ئیدلب که‌وتوووه‌ته‌ سه‌ر شانیان جێبه‌جێیان کردوووه‌. ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ هه‌یئه‌ی ته‌‌حریره‌ی شام چه‌ند گرفتێک هه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌وان باسیان له‌ ژماره‌یێک گرفت به‌ باوه‌ڕی خۆیان کرد. یه‌که‌ په‌یوه‌ندییداره‌کانمان به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدان. له‌ ئیدلب، ئێمه‌ هیچ کێشه‌یێکی جددییمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسییدا نییه‌".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49970

Your Comment

You are replying to: .
captcha