ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕووی دا/ 7 که‌س بریندارن

به‌شی تورکیا- له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یێک که‌ به‌ھۆی گازی سروشتی له‌ قاوه‌خانه‌یێکی شاری ئه‌نقه‌ره‌ پایته‌ختی تورکیا ڕووی دا، 7 که‌س بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له‌ شه‌قامی نه‌جاتیبێی گه‌ڕه‌کی قزڵای شاری ئه‌نقه‌ره‌، ته‌قینه‌وه‌یێک به‌ھۆی گازی سروشتی له‌ قاوه‌خانه‌یێک ڕووی داوه‌ که‌ له‌ نھۆمی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یێک بوووه‌ به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا به‌دڵنیایییه‌وه‌ هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که‌ نه‌زاندراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ 7 که‌س بریندار بوون که‌ گه‌یێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاودێریی پزیشکدان.

تیمه‌کانی ئه‌مبوڵانس و به‌رگریی شارستانی و ئاگرکوژێنه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ناوچه‌که‌ و ئه‌و ئاگره‌یان کوژانده‌وه‌ که‌ به‌ھۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ سه‌ریھه‌ڵدابوو.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49965

Your Comment

You are replying to: .
captcha