وه‌فدی یه‌كێتی و سه‌در ته‌ئكید له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک ده‌كه‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆ بوووه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-12-2018 مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری به‌غدا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆ بوووه‌وه‌ و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه ‌و بابه‌تی ته‌واو كردنی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كراوه.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در باسیان له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كردوووه‌ و وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر پێشنیاره‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر ئه‌رێنی بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49954

Your Comment

You are replying to: .
captcha