کوردپرێس: ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌م له شاری هه‌ڵه‌بجه دادگایێک بۆ که‌یسی تۆمه‌تبارانی پێدانی چه‌کی کیمیایی به ڕژیمی به‌عس به‌ڕێوه چوو که له دانیشتنه‌که‌ی دادگادا دۆسیه‌ی تۆمارکراو له‌سه‌ر 25 که‌سایه‌تی و کۆمپانیا خرایه ڕوو که زۆرینه‌شیان ئێستا وڵاتانی ڕۆژئاوان.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی دادگه‌که‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی تشرینی دووهه‌م به‌رانبه‌ر به 6ی سه‌رماوه‌زی 97 دادگه‌یێک بۆ که‌یسی تۆمه‌تبارانی پێدانی چه‌کی کیمیایی به ڕژیمی به‌عس له دادگه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان گه‌ڕێندرابوویه‌وه بۆ دادگه‌ی هه‌ڵه‌بجه دادگه‌که‌ش بڕیاری دا نامه‌یێک بۆ مه‌جلیسی قه‌زا له هه‌ولێر بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه تا چه‌ند متمانه‌ی یاسایی‌یان هه‌یه و پاشان دانیشتنی دادگه‌که بۆ 8ی 1ی 2019 دواخرا.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیا و که‌سایه‌تییانه‌ی وه‌کوو تاوانباری فرۆشتنی چه‌کی کیمیایی به ڕژیمی به‌عس سکاڵایان له‌سه‌ر کراوه و دۆسیه‌یان بۆ پێکهێنراوه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: 25 کۆمپانیا و که‌سایه‌تی سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کرابوو و خه‌ڵکێکیش هه‌یه که خه‌ڵکی عێراقن و هه‌روه‌هاش ژماره‌یێک کۆمپانیای بیانییشی تێیدایه له فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکیش و ئه‌و که‌سایه‌تییه و کۆمپانیایانه‌ی به‌ڵگه‌کانیان له ده‌ستی دادوه‌ردایه که‌یسه‌که‌ی جووڵێندراوه و به‌ڵگه‌یێکی باش کۆ کراوه‌ته‌وه. ئێمه‌ش له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌وه زیاتر له 5 هه‌زار و 640 سکاڵامان تۆمار کردوووه و ئه‌وانیش وه‌کاله‌تیان داوه‌ته پارێزه‌ره عێراقییه‌کان که دیفاع له مافه‌کانیان بکه‌ن.
ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا که تا چه‌ند دادگاکانی ئه‌و شاره وه‌کوو دادگه‌یێکی عێراقی توانیویانه که‌یسی سکاڵان بجووڵێنن یان حوکمی دادگاکان له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا تا چه‌ند بره‌وی هه‌یه به کوردپرێسی وت: ئه‌و که‌یسه داوای شه‌خسییه و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی ناوێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئه‌و جه‌ریمه‌یه‌ی به‌رانبه‌ریان کراوه داوای قه‌ره‌بوو ده‌که‌ن له‌و که‌سانه‌ی که به‌شێکن له تاوانه‌که. دیاره ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که له دادگه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گیرێت کارئاسانی ده‌کات بۆ ئه‌و که‌یسانه‌ی که له وڵاتانی‌تر تۆمار ده‌کرێت بۆ نموونه له فه‌ڕه‌نسا که‌یسێکی‌ترمان هه‌یه که ئه‌م بڕیارانه‌ی ئێره که‌یسه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاسانتر ده‌که‌نه‌وه بۆیه له‌وانه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی هاوکاریی به‌عسیان کردبێت ئاماده نه‌بن بێنه ئێره و قه‌ره‌بووی خه‌ڵک بکه‌نه‌وه به‌ڵام له وڵاته‌که‌ی خۆیان به ئیجباری و به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته و به پشت به‌ستن به یاسای ده‌رکراوی دادگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئیلتیزامیان پێده‌کرێت که قه‌ره‌بووی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه‌وه.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: "ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که نوێنه‌رایه‌تیی که‌سوکاری شه‌هیدان و برینداران و قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی ده‌که‌ین له‌م که‌یسه‌دا عه‌قدێکمان له‌گه‌ڵ گرووپی دادوه‌ریی کوردستان و ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی کردوووه و هه‌موو که‌س ئازاده له‌وه‌ی سکاڵا تۆمار بکات یان نه‌یکات. دواتریش لایه‌نه حکوومییه‌کان هاوکارن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ندێک کێشه‌ی یاساییمان هه‌بوووه بۆ نموونه ڕژیمی به‌عس شه‌هیده‌کانی کیمیابارانی به 13ی 3 تۆمار کردوووه به‌ڵام ئێمه به پشت به‌ستن به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووباره وه‌فاتمان بۆ ده‌رکردوون. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان ئاسانکارییان بۆ کردووین و ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که نه‌بن لانی‌که‌م پاڵپشتی که‌یسه‌که‌ن."
لوقمان عه‌بدولقادر له‌باره‌ی ئه‌و داواکارییانه‌ی له که‌یسه‌که‌دا هاتۆته ئاراوه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ئێستا له داواکارییه‌کاندا قه‌ره‌بووی مادی داوا ده‌کرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رکه‌وتوون یان ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌هید بوون ئه‌مه‌ش سکاڵای شه‌خسییه و له سکاڵای شه‌خسیدا باسی ته‌وه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ناکرێت به‌ڵکوو داوای قه‌ره‌بووی به‌رانبه‌ر به‌و زیانه ده‌کرێت که به‌رکه‌وتوووان بینیویانه. ده‌شکرێت دواجار ئه‌و قه‌راره‌ی بۆ قوربانییه‌که ده‌رده‌کرێت بکرێته بنه‌ما و هه‌نگاوێک بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی هه‌موو خه‌ڵک چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن واتا که‌یسه‌که بخرێته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
ناوبراو ئاماژه‌ی به هاوکارییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رکه‌وتوووان بۆ خزمه‌تگوزاری پزیشکی به کوردپرێسی وت به‌داخه‌وه قه‌یرانی دارایی ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه و به‌ڕێکردنی به‌رکه‌وتوووان ڕاگیرا. دواتریش ئه‌و پرسه به ده‌ست وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه بوووه و دواجار که‌یسه‌که براوه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆیه به بۆنه‌ی قه‌یرانی دارایییه‌وه که‌یسه‌که ڕاگیراوه به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه توانیویه‌تی ئه‌و پرسه بخاته‌وه سه‌ر کار و ئێستا ئاسانکاری کراوه بۆ ناردنی به‌رکه‌وتوووان و نه‌خۆشان بۆ وڵاتی ئێران.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: تا ئێستا کۆمه‌ڵه‌که 36 که‌سی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه نێردراونه‌ته ئێران و 11 که‌سیان چاندنی گلێنه‌ی چاویان بۆ کراوه و بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌و لیژنه‌یه برینداره‌کان ئاماده ده‌کات و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان ده‌کات.
ناوبراو له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌و هاوکارییانه‌ی کونسووڵخانه و به گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وباره‌یه‌وه کردوویه‌تی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و دوکتۆرانه‌ی پسپۆڕی کیمیایین له وڵاتی ئێران چۆن که‌سوکارێکی خۆیان به‌رکه‌وتوو بێت چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن به هه‌مان شێوه هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری بۆ قوربانییه‌کانی ئێمه‌ش ده‌که‌ن. به‌گشتی ئێران هاوکاریی زۆری ئێمه‌ی کردوووه. ئێسته‌ش ده‌توانێت هاوکارمان بێت له پێدانی ئه‌و به‌ڵگه و دیکیۆمێنتانه‌ی که له نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران و به‌هه‌شتی زارا و شوێنه‌کانی‌تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه که‌یسه‌که‌مان بگاته ئاکامێک چۆن له سه‌ره‌تاوه هاوکارمان بوووه بۆ داهاتووش هاوکارمان بێت بۆ دادگه‌یی کردنی کۆمپانیا تاوانباره‌کان و له‌وباره‌یه‌وه داوای دانیشتنیشمان کردوووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ کونسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر دانیشتنمان هه‌بێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment