به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هۆشداری دایه ھاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی له گه‌شتکردن بۆ فه‌ڕه‌نسا به‌ھۆی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌و وڵاته.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا پرسی خۆپیشاندانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی وه‌بیر ھێنراوه‌ته‌وه و ڕاشگه‌یه‌نرا که خۆپیشاندانه‌کانی سه‌ر شه‌قام له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامه و به‌م ھۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوای له ھاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی کرد له سه‌ردانی کردنیان بۆ فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌تی شاری پاریس و ئه‌و شارانه‌ی که خۆپیشاندانه‌کانی تیادا به‌ڕێوه ده‌چێت ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
شایانی باسه؛ پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی خۆپیشاندانی بزووتنه‌وه‌ی ئێله‌گ زه‌رده‌کانه‌وه لێدوانی نوێی داوه و له‌وباره‌یه‌وه ڕایگهیاندوووه: 412 که‌س له‌وانه‌ی به ھۆی خۆپیشاندانه‌کان و که‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌کانی شه‌قامه‌کانی پایته‌خته‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، 378 که‌سیان خراونه‌ته به‌ندینخانه‌وه."
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌ناکاوی له‌گه‌ڵ ئیدوارد فیلیپ سه‌رۆکوه‌زیران و کریستۆف کاستانییه وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌که‌ی کرد به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌وه که‌وتنه‌وه به‌تایبه‌ت له پاریسی پایته‌خت.
ماکرۆن له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانییدا له بوینس ئایریس پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین و له کۆتاییی لووتکه‌یG-20 دا رایگه‌یاندبوو که ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له ئاژاوه‌گێڕییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. خۆپیشانده‌ران ئاژاوه‌یان ده‌وێت و توندوتیژی قبووڵ ناکه‌ین.
ماکرۆن ھه‌روه‌ھا به‌شداربوووانی خۆپیشاندانه‌کانی پاریسی به "کۆمه‌ڵێک گێره‌شێوین که ھیچ په‌یوه‌ندییێکیان به گوزارشتی ئاشتییانه‌وه نییه" ناو برد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment