فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌کانیان بۆردومان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆ جارێکی دیکه‌ هه‌لیکۆپته‌ر و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێکی ده‌ڤه‌ری سیده‌کانیان بۆردومان کرد به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گای په‌كه‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ژماره‌یێک هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگیی سوپای تورکیا به ‌بیانووی هه‌بوونی بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ بۆردومانی هه‌ریه‌ک له‌ بناری چیای لێلکان و گه‌روی که‌وه‌رتێ و چیای بندێوانه‌یان له‌ سنووری خواکوڕک و ده‌شتی هێرت کرد .

بۆردومانه‌که‌ له‌ نزیک گوند و ئاوایییه‌کانی لێلکان و خه‌لیفان و سیران و گوڕه‌شا بوووه ‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌کان زۆر به ‌نزمی به ‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا سووڕاونه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسییان بۆ هاووڵاتییان و گوندنشینانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ دروست کردوووه ‌و له ‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌کانیشدا زیان به‌ ژینگه‌ و ئاژه‌ڵ و ماڵاتکانی خه‌ڵکی ئه‌و سنووره‌ گه‌یشتوووه‌ و له ‌نزیک گوندی سیران ژماره‌یێک ئه‌سپ و ئاژه‌ڵی هاووڵاتییێکی ئه‌و گونده‌ به‌ر بۆردومانه‌کان که‌وتوون و له‌نێوچوونه‌.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی ڕابردووش فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان بۆ ماوه‌یێک چه‌ند شۆێنێکی ناوچه‌کانی خواکوڕکیان بۆردومان کردوووه و بۆردومان کردنی ناوچه‌که‌ دوای ئه‌وه ‌دێت که‌ به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێک له ‌چیای لێلکان شه‌ڕ له ‌نیوان په‌که‌که ‌و سه‌ربازانی تورکیادا ڕووی دا.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49941

Your Comment

You are replying to: .
captcha