ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: پشکی کورد له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق زیاد کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: گۆڕانکاری له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا کراوه‌ و پشکی کوردیش گۆڕانکاری به ‌سه‌ردا هاتوووه و زیاد کراوه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ خه‌ندانی گوت: تا ئێستا لیژنه‌که‌ی حکوومه‌تی عێراق کاره‌کانی ته‌واو نه‌کردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن له‌باره‌ی پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019ه‌وه‌، به‌ڵام گۆڕانکاری له‌ پشکی کورد له‌ بودجه‌ی عێراقدا کراوه‌ و نازاندرێت بۆ چه‌ند زیاد کراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌ بودجه‌ی ساڵی 2019ه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت چوونکه‌ نابێت له‌و واده‌یه‌ زیاتر دوابکه‌وێت.

له‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراقدا که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کرا بۆ په‌سه‌ندکردن که‌ پێشتر حکوومه‌تی پێشووی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاماده‌ی ‌کردبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49935

Your Comment

You are replying to: .
captcha