بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان ئیحسان، سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتیی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە: "بڕیارە ئەم سێشەممەیە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بۆ پەسەند کردنی پێنج تا شەش وەزیری دیکە لە کابینەکەی سەرۆک وەزیران، عادل عەبدولمەھدی بدات".
ناوبراو سەبارەت بە پشکی کورد لەو ھەشت وەزارەتەی ماون کە دوو وەزارەتیان بەر کورد دەکەوێت و وەزارەتێکیان بەر یەکێتی دەکەوتێت.
بەپێی وتەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بێت ھێشتا زووە بۆ بڕیاردان لەوەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی لاوازە یان نا و پێی وایە ئەدای وەزیرەکانی و چارەسەرکردنی کێشە و دۆسیەکان ئەوە دەردەخات.
جوان ئیحسان روونیشی کردەوە "بەدڵنییایەوە پۆستی وەزیری داد بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی بووەتەوە بەپێی زانیارییەکان و یەکێتی بۆ ئەو پۆستە یەک کاندیدی ھەیە ئەویش خالید شوانی-یە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment