وه‌زاره‌تی پلاندانان: عێراق 133 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت: "قه‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق گه‌یشتوووه‌ته‌ 133 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بد ڕه‌زهره‌ هنداوی له‌ لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستی کرده‌وه‌: "قه‌رزه‌کانی سه‌ر عێراق 133 ملیار دۆلاره‌ که‌ ھه‌وڵه‌کانی بانکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ 90 له‌سه‌دی قه‌رزه‌کانی سه‌ر عێراق و ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌ له‌ ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌ بۆ وڵات ماوه‌ته‌وه‌ بسڕێته‌وه‌ و له‌سه‌ر عێراق ھه‌ڵبگیرێت."

ناوبراو گوتیشی: عێراق 133 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ و قه‌رزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی 73 ملیار دۆلار ده‌بێت و 49 ملیار دۆلاریش قه‌رزی ناوخۆیییه‌.

گوته‌بێژ به ‌ناوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه:‌ "له ‌نێو قه‌رزه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی سه‌ر عێراق 41 ملیار دۆلار قه‌رزه‌کانی وڵاتانی که‌نداوه‌ له‌سه‌ر رژێمی پێشووی عێراق و ئه‌م قه‌رزانه‌ بێده‌نگییان له‌سه‌ره‌ واته‌ ھیچ باس ناکرێت و به ‌بێ سوووه‌".

عه‌بد ڕه‌زهره‌ هنداوی سه‌باره‌ت به‌و قه‌رزانه‌ش زیاتر ده‌ڵێت: "ھه‌وڵه‌کانی بانکی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن بۆ سڕینه‌وه‌ و ھه‌ڵگرتنی 90 له‌سه‌دی ئه‌و 41 ملیار دۆلاره‌ له‌سه‌ر عێراق، ھاوشێوه‌ی ڕێککه‌وتنی یانه‌ی پاریس".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49924

Your Comment

You are replying to: .
captcha