کوردپرێس: سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌غدا گرینگ‌ترین ڕووداوی سیاسی بوو له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ند به تایبه‌ت پاش ئه‌و ڕووداوانه‌ی له دوای ڕیفراندۆم ڕوویان دا. ئه‌گه‌رچی بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی حیزبێک سه‌ردانی به‌غدای کرد به‌ڵام پرۆتۆکۆل و شێوازی پێشوازی کردن له ناوبراو ده‌لاله‌ت بوو له‌سه‌ر گرینگایه‌تیی ئه‌و سه‌ردانه لای هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان. محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و هادی عامری سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوی به‌در که هاوکات سه‌رکرده‌یێکی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تحیشه به یاوه‌ریی ژماره‌یێک له وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێشوازییان له بارزانی کرد. ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی کورتی ئه‌و پێکهاته‌یه‌ی پێشوازیکه‌ری بارزانی بده‌ین ده‌بینین له چه‌ندین لایه‌نی شیعه و سوننه و ڕوانگه‌ی جیاواز پێکهاتبوون که ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت کۆده‌نگییێکی عێراقی هه‌یه بۆ دووباره ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆکه به‌ده‌سه‌ڵاته کوردستانییه. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی حیزبه‌که‌ی بارزانی له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر دوو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان مسۆگه‌ری کرد ده‌یسه‌لمێنێت که گه‌وره‌ترین ڕۆڵگێڕی سیاسه‌تی کوردی له گۆڕه‌پانی کوردستان و عێراق هه‌مان بارزانییه و ناکرێت ڕێگریی لێ بکرێت له هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و ساحه‌ی سیاسی.
ستراتێژییه‌ت و تێڕوانینی نوێی بارزانی به‌رانبه‌ر به به‌غدا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و هه‌ندێک جار دژبه‌یه‌کی لێکه‌وتۆته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس پێشتر گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامی کوتله‌ی چاکسازی له حکوومه‌تی هه‌رێم کرد و ئه‌مجاره‌شیان فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی دواندوووه که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتییه و هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتێژییانه‌ی کوردستانه.
ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێننه‌وه:
کوردپرێس: پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له ئێستادا چۆن ده‌بینن به‌تایبه‌ت پاش ده‌ست به کار بوونی حکوومه‌تی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: کۆمه‌ڵێک کێشه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌بوو به‌ڵام له‌م وه‌زعه‌ی ئێستادا هه‌ردوولا به‌نیازن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویست به‌وه ده‌کات گفتوگۆ ده‌ست پێبکه‌ن و تێڕوانینه‌کان لێک نزیک ببنه‌وه و شێوه‌ی چاره‌سه‌ره‌که دیاری بکه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئاماده‌یی هه‌یه و هه‌روه‌هاش له‌لایه‌ن به‌غداوه به تایبه‌تی له کابینه‌ی تازه‌ی عێراق که پێوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه. ته‌سه‌وری گشتیم ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تێکی باش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.
کوردپرێس: سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی بۆ به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا چۆن ده‌بینن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی سه‌ردانێکی فه‌رمی نه‌بوو چوونکه به‌ڕێزیان هیچ پۆستێکی فه‌رمیی له حکوومه‌تدا نییه بۆیه سه‌ردانه‌که زیاتر سه‌ردانێکی حیزبی بوو و یه‌که‌م سه‌ردانه که پاش ڕیفراندۆم کراوه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندیشی به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه چوونکه فه‌رمی نییه به‌ڵام له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه که براوه‌ی یه‌که‌م بوون له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به دڵنیایییه‌وه کاریگه‌ری و قورساییی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت. هیوادارم ئامانجه‌کانی ئه‌و سه‌ردانه‌ش ڕێخۆشکه‌ر بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ردوولا.
کوردپرێس: هه‌روا که ئاماژه‌تان دا ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردان بوو که له دوای ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌نجام درا. په‌یامه‌کانی ئه‌و سه‌ردانه چین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له په‌یامه‌کانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که له کاتی ڕیفراندۆمدا تێڕوانینی ته‌واو جیاواز له‌گه‌ڵ ئێستا هه‌بوو. کاتێک که ناوی به‌غدا ده‌هات وه‌کوو دراوسێیێکی باش ناوی لێده‌برا به‌ڵام ئێستا وه‌کوو پایته‌ختی عێراق باسی لێوه ده‌کرێت. پێشتر ده‌وترا ده‌بێت کوردستان و عێراق پێوه‌ندیی سیاسی‌یان له چوارچێوه‌ی یه‌ک ده‌وڵه‌تدا نه‌بێت به‌ڵام ئێستا سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان که خۆی بانگه‌شه‌ی زۆری بۆ ڕیفراندۆم کرد وازی له‌م مه‌سه‌له‌یه هێناوه و چاککردنی پێوه‌ندییه‌کان ده‌کاته چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. له‌و سه‌ردانه‌دا به هیچ شێوه‌یێک باس له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کوردستان نه‌کراوه ته‌نها ڕێخۆشکردن بوووه بۆ ده‌ست پێکردنی قۆناغێکی‌تر که تێیدا کوردستان وه‌کوو به‌شێک له عێراق ئه‌مێنێته‌وه. ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش کۆمه‌ڵێک کێشه‌یان هه‌بوو و ئه‌و سه‌ردانه هه‌وڵێک بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. قۆناغه نوێکه خۆی ده‌ستی پێکردوووه چوونکه هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پره‌نسیپی گشتی ڕێککه‌وتوون و له هه‌ندێکیشیاندا ده‌ستیان به جێبه‌جێ کردن کردوووه. بێگومان بارزانی ویستوویه‌تی بچێته به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ لایه‌نه‌کان ببینێت و ئه‌وه‌ش هه‌وڵێکه بۆ چاککردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه و سوننه که پێشتر به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه زیانی پێگه‌یشتبوو.
کوردپرێس: ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی به‌ڕێزتان لێکتان دایه‌وه تا چه‌ند وه‌کوو دید و بۆچوونی بارزانی یان پارته‌که‌ی وه‌کوو گۆڕانێکی ستراتێژیک به‌رانبه‌ر به حکوومه‌تی ناوه‌ند دێته ئه‌ژمار؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: سه‌رۆکی پارتی و حزبه‌که‌شی تا ئێستا نه له لێدوانه فه‌رمییه‌کان و نه له لێدوانه نافه‌رمییه‌کانیشدا هیچیان له‌وباره‌یه‌وه ڕوون نه‌کردوووه‌ته‌وه. به دڵنیایییه‌وه سه‌ردانه‌که پاش ڕیفراندۆم و تێکچوونی پێوه‌ندییه‌کان هاتۆته ئاراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان پێویستی به‌وه‌یه که ئه‌و پردانه‌ی هه‌موویان ڕووخابوون چاکیان بکاته‌وه. له‌لایێکی دیکه‌وه عێراقی پاش داعش و پاش هه‌ڵبژاردن ته‌واو جیاوازه له عێراقی پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته حیزبه‌کانی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێم تێڕوانینی جیاوازیان هه‌بێت له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا. گۆڕانکاریی گه‌وره‌ش له نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراقدا هاتۆته ئاراوه. سه‌رۆک وه‌زیرانێکی گونجاوتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاتۆته سه‌ر کار و هه‌موو ئه‌مانه به‌سه‌ریه‌که‌وه هانده‌ر بوون بۆ سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه له سه‌ردانه‌که‌یدا باسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کوردستان نه‌کراوه. پێم وایه بێگومان ئه‌وه‌ی سه‌به‌بی ڕیفراندۆمه‌که بوو خودی بارزانی بوو به‌ڵام ئێستا دیاره وه‌کوو به‌شێک له ڕابردوو سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کات.
کوردپرێس: پاش هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز دوکتۆر به‌رهه‌م بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق جۆرێک له گرژی و ململانێ له نێوان پارتی و یه‌کێتی بینرا به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی پۆسته‌کان. پێتان وایه ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م سه‌ردانه گۆڕینی هاوسه‌نگیی هێز به‌تایبه‌ت به باری پارتیدا چ له هه‌رێم و چ له حکوومه‌تی ناوه‌ند بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی؟ ئه‌و بابه‌ته تا چه‌ند پێوه‌ندیی به ڕکابه‌ریی هێزه کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌م دوو لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌ی هه‌رێم هه‌یه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ڕکابه‌ری له نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا پێشتریش هه‌بوووه به‌ڵام توانرابوو ڕکابه‌رییه‌که یه‌ک بخرێت به جۆرێک که کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی‌تر نه‌بێت. له کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار‌دا په‌یوه‌ندییه‌کان زۆر به خراپی تێکچوون به‌ڵام ئێستا کار بۆ ئه‌وه ده‌کرێت پێوه‌ندییه‌کان چاک بکرێنه‌وه. یه‌کێک له مه‌سه‌له گرینگه‌کان که بۆ چاککردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان ده‌خرێته ڕوو پێکهێنانی حکوومه‌تێکی تازه‌یه له هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌رچی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار کاریگه‌ریی خراپی هه‌بوو به‌ڵام کاتێک که پڕۆسه‌یێکی‌تر دێته‌ئاراوه و هه‌ردوولا تێیدا به‌شدار ده‌بن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکه بۆ دانانی بناغه‌ی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ململانێ و ته‌نگه‌ژه‌ی پێشوو و بونیادنانی پێوه‌ندیی نوێ و چاره‌کردنی کێشه و ناکۆکییه‌کان.
کوردپرێس: کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی جۆرێک ڕێکخرابوو که به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری عێراق له به‌غدا نه‌بوو. ئه‌مه هه‌ڵگری چ په‌یامێکه؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌و بابه‌ته ڕه‌نگه به‌و جۆره سه‌یر بکرێت که به‌ڕێز بارزانی به گونجاوی نه‌زانیبێت له‌م قۆناغه‌دا دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح بکات وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری عێراق. له هه‌موو حاڵه‌تێکدا سه‌ردانه‌که به شێوازێک داڕ‌ێژرابوو که سه‌رۆک کۆمار له وڵات‌دا نه‌بێت به‌ڵام کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی نه‌بوووه. هه‌ڵوێستی جه‌نابی بارزانی به‌رانبه‌ر به سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵوێستێکی شه‌خسییه. کێشه و ناکۆکیی نێوان دوو حزبه‌که به گفتوگۆ حه‌ل ده‌کرێت و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماریش پێویستی به کات هه‌یه به‌تایبه‌ت که پاش ده‌رنه‌چوونی کاندیدی پارتی کێشه‌کان په‌ره‌ی سه‌ند. ئێستاش کاندیدی پارتی و کاندیدی یه‌کێتی ئێستا له به‌غدان و له چوارچێوه‌ی دوو ڕۆڵی سیاسی‌دا بۆ خزمه‌ت کردنی عێراقییه‌کان کار ده‌که‌ن یه‌کیان له وه‌زاره‌تی دارایی و جێگرایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و یه‌کێکیشیان وه‌ک سه‌رۆک کۆمار. به‌و پێیه‌ش ناکرێت کێشه‌کان درێژه‌یان ببێت و ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه عێراقییه‌کان کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment