به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كامه‌ران بابانزاده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان به خه‌ندانى وت: "به‌رنامه‌ى لیستى براوه، ئه‌جێنداى خۆى هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كان و له‌وێدا بڕیار به‌رهه‌م دێت كاتێک لایه‌نه براوه‌كان نیازى خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و له‌و ڕوانگه‌وه كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان هیچ بڕیارێكى پێشوه‌خته‌ى نییه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "هیچ مه‌رج و ده‌رفه‌تێک بۆ به‌شداری له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵى ئیسلامى تا ئێمه ڕه‌تى بكه‌ینه‌وه، دیار نییه پارتى چى ده‌دات تا ڕه‌ت بكرێته‌وه به‌ڵام پێكهاته‌ى په‌رله‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی خولى چواره‌مى په‌رله‌مانه و له ڕابردووش‌دا ته‌وافوقاتى سیاسی كراوه".
كامه‌ران بابانزاده سه‌باره‌ت به پێگه‌ى كۆمه‌ڵ له بڕیارى به‌شدارى کردن له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌ت گوتیشی: "من ڕه‌ئم له‌گه‌ڵ به‌شدارى كردنى كۆمه‌ڵ نییه له حكومه‌تى نوێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له جاران غرووریان زیاتر نه‌بێت كه‌متر نابێت".
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: "به‌لاى كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بین ئه‌وكات به‌شدار و شه‌ریک نابین، ئه‌وه‌ش دواجار ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ که چ بڕیارێک ده‌دات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment