به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له لووتکه‌ی G-20 له ئه‌رژه‌نتین ئاماژه‌ی به بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و باکووری سووریا کرد و گوتی: ئیزنی چالاکی به هیچ گرووپێک له باکووری سووریا ناده‌ین که هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات و ناوچه‌که بێته ئه‌ژمار. له ماوه‌یێکی زۆر کورت‌دا ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ک ڕۆژئاوای فورات له بنده‌ست گرووپه تیرۆریستییه‌کان ئازاد ده‌که‌ین.
ناوبراو هاوپێوه‌ند به کوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌وانی سعوودی گوتیشی: کاتێک له ڕوودانی ئه‌و جینایه‌ته ئاگادار بووینه‌وه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که کاره‌کانمان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و جینایه‌ته که له سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه نکۆڵی له‌سه‌ر ده‌کرا و دواتر هه‌وڵی سه‌رپۆشدانان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌یان ده‌دا و له کۆتاییدا قبووڵیان کرد به بۆنه‌ی ڕوانگه‌ی لێبراوانه‌ی تورکیا به ئاکام گه‌یشت. تا ئه‌و کاته‌ی که تێکڕای به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌و جینایه‌ته ده‌ستگیر نه‌کرێن نه‌ک دونیای ئیسلام و نه‌ک ڕای گشتی ڕازی نابن. ئێمه هه‌رگیز جینایه‌تی خاشقچیمان وه‌ک بابه‌تێکی سیاسی له به‌رچاو نه‌گرت. بۆ ئێمه ئه‌م ڕووداوه جینایه‌تێکی قیزه‌ونه و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment