هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان و ١٤ ژنه‌زیندانی مانیان لە خواردن گرت

بەشی تورکیا- ماوەیێکە مانگرتنی ئەندامان و هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە و سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکانیش لەگەڵ 14 ژنەزنیدانی دیکە مانیان لە خواردن گرت.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، مانگرتن له‌ خواردنی سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان و ١٤ ژنه‌زیندانی له‌ به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی ژماره‌ ١-ی كاندیرای كۆجائه‌لی ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ ١٠ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگرتن له‌ خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ڕۆژی ٢٤هه‌مین له‌ زینداندا به‌رده‌وامه‌.

سەباحەت تونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان به‌ ناوی ئه‌و زیندانییانه‌ی به‌شدارن له‌ مانگرتنه‌كه‌ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن ته‌نیا داواكاریی ئه‌و نین، به‌ڵكوو داوای ملیۆنان كورد و دۆستی كوردانه‌".

سەباحەت تونجەل ئاماژەی بەوەش داوە "له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌پێناو تێكۆشانی ئاشتی، دیموكراتی و ئازادیی گه‌لی وه‌ڵاته‌كه‌مان، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێ ئازادیی به‌ڕێز ئۆجالان به‌دی بێت، ئه‌مه‌ ڕاستییێكی مێژوویییه‌".

تونجەل ئەوەشی وتووە "پێویسته‌ كۆتایی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان بهێنرێت و مه‌رجه‌كانی ئاسایش و ته‌ندروستی ده‌سته‌به‌ر بكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ به‌ندیخانه‌ی كاندرا ١٥ ژنه‌زیندانی مانگرتن له‌ خواردن بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئێمه‌ بانگی هه‌موو گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نداره‌تی له‌م داواكارییانه‌ بكه‌ن و تێكۆشانی ئازادی گه‌شتر بكه‌ن".

News Code 49904

Your Comment

You are replying to: .
captcha