یه‌کێتی ده‌یه‌وێت پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق وه‌ده‌ست بهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس له‌ بڕیاری ئه‌و حیزبه‌ ده‌کات بۆ ناردنی شاندێک بۆ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی خۆی (1ی کانوونی یه‌که‌می 2018) له‌ سلێمانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئیستیحقاقی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق کرده‌وه‌ و خالد شوانی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ کاندید کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ بڕیاری دا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شاندێک بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکات.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌و شانده‌ی که‌ یه‌کێتی ڕه‌وانه‌ی به‌غدای ده‌کات به‌ چاودێریی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ئیستیحقاقی یه‌کێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49903

Your Comment

You are replying to: .
captcha