شاره‌زایێکی سیاسی: ئه‌مریكا دروستكه‌ری تیرۆره‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاره‌زایێكی كاروباری ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ سووریا و یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت، شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیایه‌ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ‌ناوچه‌كه ‌و سوود له‌ تیرۆر وه‌رده‌گرن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كامه‌ران مه‌جید مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له‌ كاروباری ئه‌مریكا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ له ‌سووریا هه‌یه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت و ڕێگه‌ له‌ ڕووسیا بگرێت ده‌ستی بگاته‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و خه‌ونه‌كانی له‌وێ‌ به‌دی بهێنێت و ڕووسیاش له‌ ڕێگه‌ی یه‌مه‌نه‌وه‌ شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات بۆیه‌ تا ئێستا كێشه‌ی هیچكام له‌م دوو وڵاته‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌".

ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌ سووریا و یه‌مه‌ن ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕی زلهێزه‌كانه‌ كه‌ تیایاندا تیرۆر به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ژموون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان".

كامه‌ران مه‌جید پسپۆڕ له ‌كاروباری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌وه‌ی میلــله‌تان له‌ تیرۆر ده‌پارێزێت، خودی هاووڵاتییان و حكوومه‌ته‌كانیانه‌ و ناكرێت بوترێت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆی دروستكه‌ری تیرۆره‌ و سوودی لێوه‌رده‌گرێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49897

Your Comment

You are replying to: .
captcha