یەکێتی بڕیاری دا بە دروست کردنی لیژنە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند بڕیار دراوە بە دروست کردنی ژمارەیێک لیژنە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کارنامەیێكی هەمەلایەنی بۆ بەشداری كردن لە كابینەی نوێ‌ گەلالە كردووە، بە ئامانجی باشتر كردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان‌ و چارەسەركردنی كێشە و كەم و كوڕییەكانی حوكمڕانی لە هەموو بوارەكاندا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆبونەوە بڕیاری پێكهێنانی ژمارەیێک لیژنەی دا بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ‌و پرۆژەی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت‌ و دۆسیەی بەغدا، كوردستان، راگەیاندن، دارایی گشتی ‌و هاوكاری كردنی حكوومەت بۆ چەسپاندنی ئارامی‌ و سەپاندنی سەروەری یاسا.

ئەنجومەنی سەركردایەتی هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێست ‌و هەنگاوەكانی سەرۆک كۆماری عێراق‌ و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپات كردەوە و پێداگریشی كرد لە وەرگرتنی پشكی یەكێتی لە كابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵی عێراق.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49892

Your Comment

You are replying to: .
captcha