مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێویست ده‌زانین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموكراتی‌ كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ داونوستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێردراوه‌ و پێویسته‌ په‌رله‌مان یاسای بۆ ده‌ربكات، بۆیه‌ تاوه‌كوو په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێنه‌كات، گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكرێت".

ناوبراو وتیشی: "چاوه‌ڕوانی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌ستوریش بنووسرێته‌وه‌ زۆر باش ده‌بێت، چوونكه‌ له‌ ده‌ستووردا هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پۆستانه‌ دیاری ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به ‌بۆچوونی پارتی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاكه‌مین نه‌جاڕ ده‌ڵێت: "به‌ بۆچوونی من پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌".

سەرچاوە: ‌SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49891

Your Comment

You are replying to: .
captcha