بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل حەدیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"دا ڕایگەیاند: ئێستا لە نێوان ئەو حیزبە سیاسییانەی کە خوازیاری ئەون کە پێشمەرگە بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاسایشی کەرکوو لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بپارێزرێت ململانێ هەیە بۆیەش پێویستە کە لیوایێکی تایبەت بە پاراستنی ئەمنیەتی پارزگاکە لەلایەن عەشایری عەرەبەوە پێکبهێنرێت.
ناوبراو جەختیشی کردەوە لیوای تایبەتی عەشایری عەرەبی کەرکووک دەبێت لەژێر چاودێریی حکوومەتی فیدراڵدا چالاکی دەرببڕێت و یارمەتیدەری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment