به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێک نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 له چوارچێوه‌ی لیوایێكدا یه‌ک بخرێن و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه نادروسته چوونكه ژماره‌ی ئه‌و دوو هێزه نزیكه‌ی 100 هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بێت، ئیتر چۆن ده‌كرێن به لیوایێک له كاتێكدا لیوایێک له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت له دوو هه‌زار و 150 پێشمه‌رگه پێكدێت.
ناوبراو وتیشی: "هێزه‌كانی 70 بۆ خۆیان نزیكه‌ی 21 لیوایان هه‌یه، سه‌رباری هێزه‌كانی 80، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كخستنیان له چوارچێوه‌ی لیوایێكدا دووره له ڕاستییه‌وه".
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: یه‌كێک له خاڵه‌كانی پڕۆژه 35 خاڵییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كخستنی هێزه‌كانی 70 و 80یه به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به میكانیزم هه‌یه و له‌و مادانه‌یه كه له ماوه‌یێكی دووردا ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی بكرێت و له نێوان 3 بۆ 5 ساڵ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment