تورکیا زیاتر له‌ 760 جار داوایێک له‌باره‌ی ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- جارێكی دیكه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان بۆ بینینی ڕێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) سه‌ردانی داواكاری گشتیی توركیایان كرد كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 760 جار پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ئه‌و داوایه‌یان كردوووه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 ھه‌ریه‌ک له‌ محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و فاتمه‌ی خوشکی به‌ مه‌به‌ستی بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی برایان له‌ پارێزگای بورسا سه‌ردانی داواكاری گشتیی توركیان كردوووه‌ و جارێكی دیكه‌ داوایان كردوووه‌ كه‌ ڕێگه‌یان پێبدرێت سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن و چاویان به‌ ئۆجه‌لان بكه‌وێت.

پێشتر پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان چه‌ندین جار داوای بینینی ئۆجه‌لانیان كردبوو به‌ڵام دواجار له 11ی ئه‌یلوولی 2016 محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای له‌ ئیمراڵی چاوی به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كه‌وتوووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا شاندێک له‌ په‌رله‌مانتارانی ھه‌ده‌په‌ كه‌ به‌ شاندی ئیمراڵی ناسرابوو چه‌ند جارێک چاویان به‌ ئۆجه‌لان كه‌وت، جگه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی په‌كه‌كه‌ بۆ ئیمراڵی له‌ ھه‌مان كاتدا چه‌ند نامه‌یێكی ئۆجه‌لانیشیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی گه‌یانده‌ قه‌ندیل به‌ڵام له 5ی نیسانی 2015 ئه‌و ده‌رگایه‌ به‌ ڕووی شاندی ئیمراڵی داخرا و دواتریش پرۆسه‌ی ئاشتی شكستی ھێنا.

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ 15 شوباتی 1999 له‌ پرۆسه‌یێکی ھه‌واڵگرییدا له‌ کینیا ده‌ستگیر کرا و به‌ فڕۆکه‌یێکی تایبه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن ڕفێنه‌ره‌کانییه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ دوورگه‌ی ئیمڕاڵی به‌ند كرا و تا ئێستا پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان 768 جار داوای بینینی ئۆجه‌لانیان كردوووه‌ و داواكه‌یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49881

Your Comment

You are replying to: .
captcha