به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای چه‌ند ڕۆژێک له سووتانی قه‌یسه‌ری کۆنی که‌رکووک که گه‌وره‌ترین بازاڕی میللی شاری که‌رکووک و شوێنه‌وارێکی دێرینی ئه‌و شاره‌شه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29-11-2018 شاندێکی تورکیا له به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی له که‌رکووک کۆ بوونه‌وه و ڕۆژی هه‌ینی 30-11-2018 فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی تورکیا له عێراق سه‌ردانی که‌رکووکی کرد و له‌لایه‌ن ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق و عه‌لی مه‌هدی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و دانیشتنێکی کورتیان له هۆتێل پلازا ئه‌نجام داوه.
له‌و دانیشتنه‌دا باڵیۆزی تورکیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوووه که قه‌یسه‌ری که‌رکووک یه‌کێکه له شوێنه‌واره دێرین و گرنگه‌کانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان بۆیه ڕێگا ناده‌ین وا به ئاسانی له‌ناو بچێت و هه‌موو ئامادهکارییێکیان دربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یسه‌رییه‌که نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه و هاوکاریی ئه‌و دووکاندارانه‌ش بکه‌ن که له نێو ئه‌و بازاڕه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند بوونه.
دواتر ئه‌و شانده بۆ بینینی قه‌یسه‌ری سه‌ره‌تا چوونه‌ته مزگه‌وتی قه‌ڵا و له‌وێ نوێژی هه‌ینیان کردوووه و دواتر چوونه‌ته نێو قه‌یسه‌ری و قسه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن دووکانه‌کان کردوووه و باڵیۆزی تورکیا ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک ڕاگه‌یاندوووه که کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان له نێو ئه‌و قه‌یسه‌رییه برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانیان پاراستوووه بۆیه هاوکاری و کۆمه‌که‌کانی تورکیا بۆ ئه‌و قه‌یسه‌رییه هه‌موو دووکانداره‌کان ده‌گرێته‌وه به بێ جیاوازی.
تاوه‌کوو ئێستاش نه ئیداره‌ی که‌رکووک و نه هیچ حیزبێکی کوردستانیش هه‌ڵوێستی له دژی سه‌ردانه‌که‌ی باڵیۆزی تورکیا له عێراق بۆ که‌رکووک به دیاریکراویش بۆ بازاڕی قه‌یسه‌ری پیشان نه‌داوه.
سه‌فه‌ری پێشووی فاتح یه‌ڵدز بۆ که‌رکووک و لێدوانه‌کانی له‌سه‌ر وه‌سفکردنی که‌رکووک وه‌ک به‌شێک له تورکیا کاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی زۆری له عێراق و هه‌رێمی کوردستانی به‌دواوه بوو.
هه‌فته‌ی ڕابردوو بازاڕی قه‌یسه‌ری که‌رکووک وه‌ک گه‌وره‌ترین بازاڕی شار و ئاسه‌وارێکی گرینگی مێژووی ئاگری گرت و ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه بوووههۆی سووتانی به‌شێکی گه‌وره له‌و بازاڕه و زه‌ره‌ێکی زۆری له دووکاندارانی ئه‌و بازاڕه دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment