هه‌سه‌ده‌ یاریده‌ده‌ری‌ تایبه‌تی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادیان ده‌ستگیر کرد

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ده‌ستگیرکردنی یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی ئه‌میری گشتیی چه‌کدارانی داعشیان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ئوسامه‌ عه‌وائید یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی ئه‌بووبه‌کر به‌غدادیان ده‌ستگیر کردوووه‌ و ده‌ستگیرکردنی یاریده‌ده‌ری به‌غدادی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی کۆتاییی هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌ بۆ قه‌ڵاچۆکردنی کۆتا شانه‌کانی ئه‌و چه‌کدارانه‌ له‌ ناوچه‌کانی نزیک ڕووباری فورات که‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ ده‌ستی پێکردوووه‌.

هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ یاریده‌ده‌ره‌ی تایبه‌تی به‌غدادی له‌ هه‌ڵمه‌تێکی تایبه‌تدا له‌ گوندێکی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به‌ پاڵپشتی بوردومانی هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیر کراوه‌.

ئوسامه‌ عه‌وائید یاریده‌ده‌ری سه‌ربازیی به‌غدادی بوووه‌ و ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ داڕشتنی پلانه‌ چه‌کدارییه‌کانی داعش له‌ ڕه‌قه‌ و دێره‌زووردا هه‌بوووه‌ و زیاتر له‌ ساڵێکه‌ پێگه‌ی سه‌ره‌کیی داعش له‌ سووریا و عێراق تێکشکێنراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49871

Your Comment

You are replying to: .
captcha