به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌رۆک کۆماری عێراق پێشوازی کردوووه له سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ی وه‌ته‌نی و له دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان له وڵات‌دا به تایبه‌تی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و عه‌مار حه‌کیم باسی ڕێوشوێنه‌كانی پشتگیری كردنی د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا بۆ دانانی وه‌زیره‌كانی‌تر له حكوومه‌ته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستا به ته‌واوی ده‌ست به كار بێت و هه‌رچی زوووه خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات به تایبه‌تی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتوووه‌كان به‌وانه‌ی ئه‌م دواییه‌شه‌وه.
سه‌رۆک كۆماری عێراق له وته‌كانیدا بایه‌خ و گرنگی گرتنه‌به‌ری پره‌نسیپی دیالۆگی ڕوون و ڕاشكاوی دووپات كرده‌وه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به مه‌به‌ستی چالاک كردنی كاروباره‌كانی حكوومه‌تی نوێ و جێبه‌جێ كردنی خاڵ و ئامانجه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومی.
عه‌مار حه‌كیمیش لای خۆیه‌وه ئومێدی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه قۆناغی ئاینده بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن به‌خۆوه ده‌بینێت كه خواسته‌كانی گه‌لی عێراق به‌دی بهێنێت و گه‌شه بدات به سیستمه دیموكراسی و فیدراڵییه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment