به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی سوپای ئیسرائیل ئیدعایان کرد له هێرشێکی به‌رفراوان که شه‌وی پێنجشه‌ممه و بۆ ماوه‌ی 75 خوله‌ک به به‌کارهێنانی مووشه‌کی زه‌وین به زه‌وین ئه‌نجام درا 15 بنکه‌ی سه‌ربازیی ئێران، حیزبوڵڵا و سووریای له خاکی سووریا کردۆته ئامانج.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه به‌ڵکوو به به‌کارهێنانی دوو جۆر مووشه‌کی زه‌وین به زه‌وین ناسراو به "لورا" به توانای هاویشتنی 400 کیلۆمه‌تر و مووشه‌کی کورت مه‌ودا ناسراو به "تهمووز" ئه‌نجام دراوه.
ئیسرائیل ئیدعاشی کردوووه که مووشه‌که‌ک ئاماژه‌پێکراوه‌کانی ئه‌و سوپایه له ڕووبه‌رێکی به‌رفراوان له به‌رزایییه‌کانی حه‌رموون له باکووری سووریا تاکوو ناوچه‌ی ئه‌زره‌ع لانیکه‌م 15 بنکه‌یان کردۆته ئامانج که زۆربه‌یان له ده‌ستی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵادا بوون.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگهیاندوووه که هه‌ندێک مووشه‌کی ئاراسته‌ی ناوچه‌کانی دیکه وه‌ک زوبدانی و کسوه له باشووری دیمه‌شق کردوووه.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment