بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غایب عومەیری ئەندامی هاوپەیمانیی چاکسازیی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: کاندیدی حیزبی بۆ وەزارەتی ناخۆ و وەزارەتی بەرگریی عێراق ناکۆکی و ئاڵۆزیی لێدەکەوێتەوە و زیادی کرد ژمارەیک لە حیزبە سیاسییەکان خوازیاری ئەون کە سیستەمی پشکبەندی پۆستە حکوومییەکان لە حوومەتی عەبدولمەهدی جێگیر بکرێتەوە.
عومەیری جەختی لەسەر ئەوەش کرد کە زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراقی دژی کاندیدی حزبین و داوی کرد کەسایەتییێکی توانا وەکوو عەبدولوەهاب ساعدی و عەبدولئەمیر یارەڵڵا بۆ وەدەستەوە گرتنی ئەو دوو وەزارەتخانە کاندید بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment