بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی ئهمڕۆ یهکشهممه له پهیامێکدا بۆ سهڵاحهدین بههائهدین و ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو بڵاوی کردهوه: "مامۆستا سهڵاحهدین بههائهدین، برایان و خوشکانمان لە ئەنجومەنی جێبەجێ کردن و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتوو، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین، هیوای بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین".
ئاماژهی بهوهش کردووه، "یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وەک هێزێکی مەدەنی میانڕەو، خاوەن هەڵوێست و گوتار و دیدی بەرپرسیارانە بووە، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر بۆ کێشە و قەیرانەکان و کاری چاکەخوازی، کە ئەمە جێگەی ستایش و پێزانینی بەردەوام بووە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لهوهش کردووه، "بە دەرفەت دەزانم جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی و یەکگرتوو بکەمەوە و ھاوکاربین لەپێناو خزمەت کردنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییە شۆڕشگێڕ و سەنگین و بەرپرسیارەکان ھەماھەنگ بین بۆ بنیادنانەوەی پایەکانی حکومداری تەندروست، خزمەتگوزار و روبەڕوی قەیران و ئاستەنگەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
Your Comment