بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامد مەتڵەک لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی « عین العراق نیوز»دا وتیشی: هەوڵەکانی هاوپەیمانیی چاکسازی بۆ وەدەست هێنانی ئەو پۆستە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا دەخات.
ناوبراو وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە هاوپەیمانیی وەتەنیە ئێستاش مکووڕە لەسەر وەدەستەوە گرتنی وەزارەتی بەرگریی عێراق زیادی کرد: هاوپەیمانیی چاکسازی قەناعەت بە پۆستی وەزارەتی ناخۆ ناکات و داوای پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment