جه‌بار یاوه‌ر: زیاتر له‌ 2 ھه‌زار داواكراو ده‌ستگیر كراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان پێکهێندراوه‌ بۆ ده‌ستگیر کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه‌ داواکراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووهه‌می 2018 جه‌بار یاوه‌ر گوتیشی: "ساڵی ڕابردوو لیژنه‌کان توانیویانه‌ له‌ کۆی 2 هه‌زار و 335 داواکراو زیاتر له‌ 2 هه‌زار داواکراو ده‌ستگیر بكه‌ن و دادگایی بكرێن."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه:‌ "به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بڕیار دراوه سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاکانه‌وه‌ داواکراون جا له‌ هه‌ر پله‌یێکدا بن ده‌ستگیر بکرێن."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49822

Your Comment

You are replying to: .
captcha