کوردپرێس: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه 1ی سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به 22ی تشرینی دووهه‌می 2018 سه‌ردانی به‌غدای پێته‌ختی عێراقی کرد و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به یاوه‌ریی مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیی پارتی و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له 10 دیداری فه‌رمیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حکومی عێراق کرد که گرینگترینه‌کانیان بریتی بوون له دیدار له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه، نووری مالیكی سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی لیستی عه‌تا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی کوتله‌ی نه‌سر، ساڵح موتڵه‌گ و ئه‌ندامانی کوتله‌ی جه‌بهه‌ی عێراقی بۆ حیواری وه‌ته‌نی و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه کۆ بوووه‌وه و ڕۆژی هه‌ینیش له نه‌جه‌ف چاوی که‌وت به موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در.
مه‌سعوود بارزانی دوای سه‌ردانه‌که‌ی به‌غدا سه‌ردانی ئیمارات و كوه‌یتی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌میر و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته‌ش کۆ بوووه‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه 27-11-2018 له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
فرسه‌ت سۆفی نوێنه‌ری پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا و داهاتووی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی وت: سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی کاریگه‌رییێکی ئێجگار زۆری هه‌بوووه و له میدیاکانیشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز بارزانی ته‌نها سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نییه به‌ڵکوو شه‌خسییه‌تێکی کاریزمییه له هه‌رێمی کوردستان و پێگه‌یێکی کاریگه‌ریی عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆیه بڕوام وایه پاش ئه‌م سه‌ردانه ڕێککه‌وتن له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان ئاسانتر ده‌بێت و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیش زۆر ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له پشکی فراکسیۆنی پارتی جه‌ختی کرده‌وه له هه‌ر بوارێکه‌وه بڕوانینه سه‌ردانه‌که سه‌ردانێکی سه‌رکه‌وتوو و کاریگه‌ر بوو و بێگومان شوێنه‌وار و ئاسه‌واریشی ده‌بێت له جۆری پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
فرسه‌ت سۆفی تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق پاش ڕیفراندۆم سه‌ری هه‌ڵدا و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان به قۆناغێکی سه‌ختدا تێپه‌ڕی و به‌شێکی هه‌ره‌زۆری ئه‌و شته‌ی ڕووی دا به‌هۆی ئیلتیزام نه‌کردن و جێبه‌جێ نه‌کردنی ده‌ستوور و سیسته‌می فیدڕاڵی بوو بۆیه ئه‌مه بۆ هه‌موو لایێکی ده‌رخست که به بێ ڕێککه‌وتن و موسالیحهی وه‌ته‌نی و به بێ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌ر دوو لا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و ناشکرێت سه‌قامگیری له عێراق ده‌سته‌به‌ر بکرێت. هیوایشم ئه‌وه‌یه ئه‌مه سه‌ره‌تایێک بێت بۆ پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به ئاراسته‌ی سه‌قامگیری له عێراق.
ناوبراو گوتیشی: به ته‌ئکید سه‌ردانه‌که‌ش سه‌ردانی دیکه‌ی به‌دوادا دێت و ڕێگاخۆشکهرێکی زۆر جیدی و ئیجابی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکرێت.
کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه له سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا گیرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرا لایه‌نه کوردستانییه‌کانی دیکه‌ش له وه‌فده‌که‌دا به‌شداری بکه‌ن و بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدای کردبا به‌ڵام سه‌ردانه‌که وه‌کوو سه‌ردانێکی حیزبی ده‌رکه‌وت. فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ی به‌و ڕه‌خنانه‌ش کرد و له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: مه‌سعوود بارزانی خۆی شه‌خسییه‌تێکی سهرووحیزبیی هه‌یه و وه‌کوو شه‌خسییه‌تێکی سهرووحیزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت بۆیه گرینگ نییه کێ له‌گه‌ڵیه‌تی. بارزانییش له‌و سه‌ردانه‌یدا نه‌چوووه که باسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پارتی بکات به‌ڵکوو باسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان و نه‌وت و پێشمه‌رگه و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور و پشکی هه‌رێمی کوردستانی کردوووه. به دیوێکی دیکه‌شدا په‌یامه‌که په‌یامێکی نیشتیمانییه و له داهاتوودا وه‌فدی دیکه‌ی نیشتیمانیش ده‌توانن سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.
ناوبراو زیادیشی کرد: سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی ته‌نها بۆ به‌غدا نییه به‌ڵکوو سه‌ردانی سعوودیه و ئه‌رده‌ن و ئیمارات ده‌کات و له‌وێ مه‌لیک و سه‌رکرده گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت.
پاش سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکومی و به تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رکرده حیزبییه‌کان کۆمه‌ڵێک هه‌واڵی نافه‌رمی له‌باره‌ی دانووستانی جیدی له‌سه‌ر ئایندهی که‌رکووک و ناوچه‌ی جێناکۆک و هه‌روه‌ها دۆخی پێشمه‌رگه و مه‌له‌فی نه‌وت بڵاو کرایه‌وه. فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ی به ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و دیدارانه نه‌دا به‌ڵام ڕایگه‌یاند لێکتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک نه‌کراوه.
فرسه‌ت سۆفی ئاشکراشی کرد: کاری سه‌ره‌کیی به‌ڕێز بارزانی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غداش هه‌مان بابه‌تی پێشمه‌رگه و مووچه و بودجه و ناوچه‌ی جێناکۆک بوووه به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌و ڕه‌وته نه‌خوازراوه که پاش 16ی ئه‌کته‌وبر له‌و ناوچانه ڕووی داوه.
له لایێکی دیکه‌وه پاش سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆ بڵاو بوویه‌وه که گوایه ئه‌و سه‌ردانه وه‌کوو ڕکابه‌ریی نێوان پارتی و یه‌کێتی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. فرسه‌ت سۆفی له‌وباره‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و گوتی: به هیچ شێوه‌یێک ئه‌و قسانه به ڕاست نازانین. ئێمه پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ین و سه‌ردانه‌که‌ش به هیچ شێوه‌یێک پێوه‌ندیی به یه‌کێتییه‌وه نییه به‌عه‌کسه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌یه‌که‌وه‌ین و له کوردستانیش به‌یه‌که‌وه ده‌مێنین و پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ین بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment