سه‌در داوای ئاشت بوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانیی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی هاوپه‌یمانیی سائیروون ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نه‌جه‌ف ئاشكرا ده‌كات كه‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه ‌چوو و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا موقته‌دا سه‌در داوای ئاشت بوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ بۆ کارکردنی پێکه‌وه‌یی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووهه‌می 2018 جاسم حه‌له‌فی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (الاخباریه‌)ی عێراقی ڕایگه‌یاندوووه‌: "موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عیراق ئاشت ببێته‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ یه‌کخستنی ماڵی كوردی هه‌ڵبده‌نه‌وه‌."

ناوبراو گوتیشی: "بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندوووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی دوای ڕیفراندۆم بوووه‌."

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سائیروون ده‌ڵێت: "بارزانی نیگه‌رانیی خۆی بۆ سه‌در خستۆته‌ڕوو به‌رانبه‌ر به‌ خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌ و به‌غدا و دابین نه‌كردنی كاره‌با بۆ هاووڵاتییان وێڕای خه‌رج كردنی 38 ملیار دۆلار له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای فه‌راهه‌م نه‌كردنی ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ به‌سره‌."

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی‌تری عێراق كۆ بوووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49809

Your Comment

You are replying to: .
captcha