کورد ئەمجارە دەگەڕێتەوە بەغدا و نەوتی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق دەکات

بەشی عێراق وه ەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە رایده‌گه‌یێنێت كه‌ کورد ئەمجارە کە دەگەڕێتەوە بەغدا و نەوتی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێوار خنسی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ کاروباری وزە، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه‌: "پێویستە کورد نوێنەریان لەکۆمپانیای سۆمۆ ھەبێت، بۆ ئەوەی بزانرێت نەوت چۆن ‌و بەچەند دەفرۆشرێت و پارەکەیشی چی لێ دێت و لێی ئاگادار بن، نەک نەوتی خۆیان ڕادەست بکەن‌ و لە وردەکارییەکانی ئاگادار نەبن، لەبەر ئەوەی ھیچ چاودێرییەکیان لەسەری نییە".

ناوبراو ده‌ڵێت لە پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق ھاتووە کە ڕۆژانە عێراق ٣ملیۆن و٧٨٠ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کە لەوانە٢٥٠ھەزاری هی ھەرێمی کوردستانە و نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٤٦ دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام حکوومەتی عێراق ئەمساڵ ڕۆژانە نرخی یەک بەرمیل نەوتی بە ٦٠ تا ٧٤ دۆلار فرۆشتووە، ئەمەش وای کردووە بوودجەی عێراق زیاد بێت، بۆیە تەنیا لەمساڵدا بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بوودجەی عێراق ٢٥ترلیۆن دیناری زیاد کردووە، کە ١٢ترلیۆنی بۆ کورتھێنان بەکار دێت و ١٣ترلیۆن دیناری دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە ئەو پارەیە لەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت و پێویستە پشکی ھەرێمیشی لێ بدرێت، کە یەک ترلیۆن و٧٠٠ملیار دینارە، بەڵام کەس نازانێت ئەو پارەیە چۆن خەرج کراوە، پشکی ھەرێمیشی لێ نەدراوە.

بێوار خنسی ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ کە پێویستە لە کۆتایی ساڵدا بودجەی تەواوکاری ڕەوانەی پەرلەمان بکەن و پەسەندی بکەن، چوونکە شەش ساڵە ڕەوانە نەکراوە و کەس نازانێت ئەو پارەیە چۆن خەرج دەکرێت، لەبەر ئەوەی بە پێی یاسا تاوەکوو بوودجەی تەواوکاری پەسەند نەکرێت، دەنگ لەسەر بوودجەی ساڵی دابێ نادرێت، ئەمەش تاوەکوو ئێستا نەکراوە و پێویستە ئەمساڵ بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49796

Your Comment

You are replying to: .
captcha