ململانێ لەسەر پۆستی وەزراەتی بەرگری کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: ململانێ لەسەر کارەبدەست بوون لە پۆستی وەزراەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی وەزارەتخانەکە نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەحسین خفاجی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی شەفەق نیووزدا زیادی کرد: بوون و نەبوونی وەزیر کاریگەریی لەسەر چالاکی دەربڕینی وەزارەتی بەرگریی عێراق نییە و وەزارەتخانەکە بە گوێرەی بەرنامە کارەکانی درێژە پێدەدات.

ناوبراو جەختی کردەوە سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی لەبارەی پۆستی وەزارەتی بەرگریی عێراق قەد کاریگەریی لەسەر وەزارەتخانەکە نییە، چوونکە وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوەندێکی سەربازییە کە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتییانی عێراقە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49795

Your Comment

You are replying to: .
captcha