کوردپرێس: ڕۆژی شه‌ممه 3ی سه‌رماوه‌زی 1397 به‌رانبه‌ر به 24ی تشرینی دووهه‌می 2018 کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی یه‌کێتیی ئیسلامی به دروشمی "قودس میحوه‌ری یه‌کێتیی ئومه‌ت" به ئاماده‌بوونی میوانان و به‌رپرسانی چه‌ندین وڵاتی جۆربه‌جۆر و به میواندارێتیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له شاری تارانی پێته‌خت به‌ڕێوه چوو.
سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان یه‌ک له بانگهێشتکراوانی کۆنفڕانسه‌که بوو که له گفتوگۆیێکی کورت له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا تیشکی خسته سه‌ر گرینگایه‌تیی ئه‌و کۆنفڕانسه که 350 بیرمه‌ند و سیاسه‌توان و هونه‌رمه‌ندی 100 وڵاتی جیهانی تێیدا به‌شدار بووبوون.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری و پێگه‌ی کۆنفڕانسه‌که به ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: بێگومان ئه‌و کۆنفڕانسه ههنگاوێکی ئیجابی بوووه به تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین و بهیتولموقهدهسهوه که وه‌کوو یه‌که‌مایه‌تیی جیهانی ئیسلام ئێستا بابه‌تێکی زیندوووه.
سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئاستی وتاره‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسهشی به باش خه‌مڵاند و تیشکی خسته سه‌ر لێدوانه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له سه‌ره‌تای کۆنفڕانسه‌که‌وه و گوتی: ئه‌و وتاره و وتاره‌کانی دیکه‌ش کارناسانه و له ئاستێکی باش‌دا بوون و پشتگیریی فیکریی تایبه‌تیان هه‌بوووه بۆ چاره‌کردنی مه‌وزووعی فه‌له‌ستین.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلام و ئه‌و پیلانگێڕییانه کرد که له‌لایه‌ن هه‌ندێک زلهێزی جیهانه‌وه ده‌کرێت و ڕایگه‌یاند: بێگومان تاکه چاره‌سه‌ر و بژارده بۆ ئوممه‌تی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت زانایان و بیرمه‌ندانی ئیسلام و حکوومه‌ته ئیسلامییه‌کان ئه‌وه‌یه کێشه و خاڵه جیاوازه‌کانیان وه‌لا بنێن چوونکه قازانجی بۆ کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و موسڵمانان نییه و له به‌رانبه‌ردا ده‌بێت ئه‌و حکوومه‌ته ئیسلامییانه خوێندنه‌وه‌یێکی ورد بۆ مێژووی ئیسلام بکه‌ن و واز له ڕابردوو بهێنن و له‌و بابه‌تانه‌ی کێشه بۆ یه‌کبوونی موسڵمانان دروست ده‌کات دوور بکه‌ونه‌وه و ته‌رکیز بکه‌نه سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێیدا کۆده‌نگن به تایبه‌ت قورئان و سوننه‌تی سهحێحی پێغه‌مبه‌ر که خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو فیرقه ئیسلامییه‌کانه.
ناوبراو زیادیشی کرد: پێویسته هه‌موو موسڵمانانی جیهان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌تی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌به‌رچاو بگرن و بیخه‌نه سه‌ر هه‌مووی ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانیان بۆیه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا که کۆمه‌ڵگای ئیسلامی به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی بۆته‌وه پێویسته موسڵمانان خۆڕاگر بن و له یه‌ک به‌ره‌ی هاوبه‌شدا ڕووبه‌ڕووی پیلانه‌کان ببنه‌وه.
سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له کۆتاییدا ئاماژه‌ی به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به ئێرانیش کرد و سه‌باره‌ت به کارتێکه‌ریی لێکه‌وته‌ی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییانه به کوردپرێسی گوت: بێگومان گه‌مارۆکان ڕهدفێعلی ئه‌مریکایه به‌رانبه‌ر به خۆڕاگریی خه‌ڵکی موسڵمانی ئێران دژ به سیاسه‌تی قۆرخکارانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ژموونیی خۆی له ناوچه‌که و جیهان بسه‌پێنێت و جێگیری بکات بۆیه پێویست ئه‌کات گه‌لی ئێرانیش وه‌کوو ڕابردوو پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر خۆڕاگری ئوممه‌تی ئیسلامی بۆ فه‌شه‌ل هێنان به پیلانه‌کان دژ به جیهانی ئیسلام و پشتیوانی گه‌لی ئێران بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment