ئیبراهیم ره‌ئیسی و مسته‌فا کازمی جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگیه‌کانی ئێران و عێراق دەکەنەوە

بەشی ئێران- ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران و مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنیدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزکردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگیه‌کانی نێوانیان کرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ مسته‌فا کازمی له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جیاجیاکاندا کرده‌وه‌.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، له‌میانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ئێران ستایشی هه‌وڵه‌کانی عێراقی کرد بۆ نزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان و پته‌وکردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که‌، هه‌روه‌ها سه‌رکۆنه‌ی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی کرد که‌ هه‌ر لایه‌نێک به‌ئامانجی ناسه‌قامگیرکردنی عێراق و ئاسایش ئه‌نجام بدرێت، به‌جۆرێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی عێراق بکات.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، مسته‌فا کازمی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "عێراق ئاواته‌خوازه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ فراوان بکات"، ئاماژه‌ی به‌گرنگیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ هه‌رێمییه‌کان کرد که‌ ئامانج لێی له‌یه‌کترنزیک کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانه‌.

News Code 4977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha