کوردپرێس دەقی پەیامەکە ئەدۆەم بارزانی لەمباروە بڵاو دەکاتەوە
بە ناو خوای گەورە و میهرەبان
خۆشەویستان
زۆر بە داخەوە ماوەیەکە، ئەو لایەنانەی کە کاریگەریان لە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتیی ئەم گەلە هەیە، لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی کە کۆسپە و ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەلک و گەنجانی ئەم وڵاتە دروست کردووە، وەک دەبینین لە سەر پوستێکی تەشریفاتیی حکوومەتی عێراق خەریکە لە ناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیێکی تەواو دروست دەبێت و مەترسی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی کە لەم بەشەی هەر ێمدا هاتۆتە دی.
خۆزگە تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە چوار چێوەی هاوپەیمانیەکی پتەوی کوردستانی، نە دەرەوەی کوردستان، لە گۆڕەپانی سیاسی بەغدا شان بە شانی یەکتر و بۆ بەرگری لە مادەی ١٤٠ و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بۆ سەر خاکی وڵات و دابین کردنی بوجە و خۆراک و سووتەمەنی و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان، یەکتریان گرتبا.
Your Comment