سەرکردەی داعش بەهاوکاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق كوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، عه‌بدوڵا قه‌رداش به‌هه‌وڵی هه‌واڵگری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كوژراوه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ پاشماوه‌ ڕووخاوه‌كانی تیرۆریستانی داعش سزا بده‌ن و له‌ناویان ببه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیویانه‌ به‌ ڕێنمایی و به‌دواداچوونی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ به‌شداری هێزه‌كانمان و هه‌وڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌یان كه‌س بكوژن و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردن و له‌ناوبردنی تیرۆرستان.

ناوبراو وتیشی، "كوشتنی تیرۆرست عه‌بدوڵا قه‌رداش، له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنێكه‌ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كان كه‌ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش شه‌هید بوون، له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت سڵاو له‌ پاڵه‌وانانی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی بنێرین بۆ هه‌وڵه‌ گه‌وره‌كانیان بۆئه‌وه‌ی زانیاری هه‌ستیار و گرنگ به‌ده‌ستبهێنن"

باسی له‌وه‌ش كرد، سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌نجامدا و بووه‌ هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و تیرۆریسته‌.

News Code 4959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha