هێشتا دەرفەت هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتێک لەسەر بنەمای تەوافوق و شەراەت لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پەرۆشی یەکخستنی ریزەکانی کورد بوون و ویستوویانە بە یەکڕیزی بچنە بەغدا و هێشتا ئەو دەرفەتە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیی کرد لە ئێریک شوڤالییێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە دێکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاوە پەرۆشی یەکخستنی ریزەکانی کورد بوو، ھەموو ھەنگاوێکمان بۆ ئەوەبوو بە یەک تیم لەگەڵ بەغدا و ھێزە سیاسییە عێراقییەکان گفتوگۆ بکەین و بە یەک وەرەقەی سیاسیی کوردستانیی و نیشتمانیی بچینە گفتوگۆکانەوە و ھەر ئەوەشمان کرد".

دەشڵێت"بەداخەوە دواتر ئەم نییەتە تێکدرا و لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ئەو یەکڕیزییە لە باربرا".

بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەکردووە کە یەکێتی پەرۆشی پاراستنی ئەو کولتووری "پێکەوەژیان و تەوافوقەیە کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە" و رایگەیاندووە: "دەمانەوێت نەبینە ھۆکار بۆ تێکدانی ماڵی کورد و ھێزە شیعییەکان و سوننەکانیش، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانە کە لە پێشینەی کارەکانمانە".

بافڵ تاڵەبانی بە باڵیۆز و کۆنسوڵی فەرەنسای راگەیاند، دەرفەت ماوە تاوەکوو لەسەر بنەمای تەوافق و شەراکەتی ھاوبەش و نیشتمانیی، حکوومەتێکی خزمەتگوزار و کارا پێکبھێنرێت، کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، ئاوەدانی و سەقامگیریی سیاسی نەک لێکترازان و دۆخی وڵات بەرەوە ئایندەیەکی نادیار و ئاڵۆزتر ببات.

مەترسیی جموجۆڵەکانی داعش و ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان و راوێژکارانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەوردی گفتوگۆی لەسەرکراوە و جەختکراوەتەوە لە فراوان کردنی ھەماھەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان و پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایش و ئارامی لە وڵات.ر

News Code 4947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha