دەبوو دەستپێشخەریيەکەی مەسعوود بارزانی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوماڵی کورد بوايە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیاسەتمەتداریکی دیاری کورد ئاماژە بەوەدەکات: نە بۆ پارتی و نە بۆ هیچ حزبێکی دیکە نییە کە بەتەنها خۆی بە نوێنەری کورد بزانێت لە بەغدا بە بێ‌ ئەوەی کۆدەنگیی نشتیمانی بێتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحمود عوسمان، سیاسەمەتداری ناسراوی کود بە SNNی ڕاگەیاندووە: بۆ ئەوەی گەلی کورد بە یەکگرتوویی بڕۆشتایەتە بەغدا وا باشتر بوو کە لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە لە کوردستان کۆنفرانسێک ببەسترایە کە نوێنەری هەموو حزبەکانی تێدابوایە بەکەسانی سەربەخۆو پسپۆڕەوە بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە لەسەر داواکارییەکانی کورد ڕێکبکەوتنایە و بیان کردایە بە وەرەقەی دانوستان بەڵام ئەمە نەکراو هەمووان بۆ بەدەستهێنانی پلەوپۆست هەولیاندا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو دۆخەی ئێستا دروستبووە دۆخێکی نەخوازراوە بۆ کورد، چوونکە ئەوەی تا ئێستا باس نەکراوە بریتیە لە بابەتە زۆر گرنگەکان لەبارەی مادەی 14 و شایستە داراییەکانی کورد و مووچە و بودجە و پرۆژەی خزمەتگوزاری و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان، هەموو ئەمانە کراونەتە قوربانی بەدەستهینانی چەند پلەوپۆستێکی حزبی کە پێناچێت هێندە سوودیان بۆ گەلی کورد هەبێت.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد ئەوەشی خستەڕوو: ئەو دەستپێشخەرییەی کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە شیعییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان واباشتر بوو کە ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوماڵی کوردی بکردایە چوونکە ئەوە بۆ گەلی کورد و لایەنە سیاسییەکان گرنگتربوو کە یەکگرتوو بن و پێکەوە لە بەغدا بن نەک هەر حزبەو بۆخۆی هەوڵبدات، لەم حاڵەتەشدا نە پارتی و نە هەر حزبێکی دیکە ناتوانێت خۆی بە نوێنەری کورد بزانێت چونکە ئەوەی دەکرێت کارێکی حزبییە نەک بۆ کورد.

News Code 4939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha