بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتارێکیدا ڕایدەگەیێنێت: "له‌م رۆژانه زیاتر له ھه‌ر کاتێک ھه‌وڵ بۆ شکاندنی نه‌ریتی باوی شێوازی حوکمڕانیی ته‌وافوقیی عێراق ده‌درێت، به‌تایبه‌ت که موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌کانی ھه‌میشه جه‌خت له حکوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌کاته‌وه.
ناوبراو دەشڵێت ھه‌ڵبه‌ته که ده‌چیته ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که‌ی سه‌در بۆ دروستکردنی حکوومه‌تی داھاتووی عێراق، بۆت روون ده‌بێته‌وه که ته‌نھا ئامانجی بریتییه له رێگری کردنه له به‌شداریی نوری مالیکی سه‌رکرده‌ی حیزبی ده‌عوه له دامه‌زراوه‌کانی حوکمڕانیی عێراق، ئه‌گه‌رنا وه‌ک له وتارێکی تۆمار کراویشدا خۆی ئاماژه‌ی پێدا، ھیچ کێشه‌ی نییه له به‌شداریی لایه‌نه شیعه‌کانی دیکه و سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردی و سوننییه‌کان، له ماوه‌ی ١٧ ساڵی رابردووش زۆرجار هه‌ندێک له هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌م پێکهاته یان ئه‌ویان له حکومه‌تی ئیتیحادی به‌شدار نه‌بون، به‌ڵام قه‌ت ناوی لێنه‌نراوه حکومه‌تی زۆرینه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار، یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که بۆ یه‌که‌مجار ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌ھای ئه‌ندامانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌گه‌ر نیسانی دو سێیه‌کی ئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو، ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌ستور ماده‌ی 70/ یه‌که‌م داوای ده‌نگدانی دوسێیه‌کی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌کات بۆ پاڵێوراوی سه‌رکه‌وتو بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، ئاشکرایه که به‌پێی ماده‌ی 70/ دوه‌می ده‌ستوور تا گه‌ڕی یه‌که‌می ھه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه نه‌چێت ناتوانرێت گه‌ڕی دوه‌می ئه‌نجام بدرێت".
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتارەکەیدا ناوبراو باسی لەوە کردووە، بیانووی ئاڕاسته‌ی حکوومه‌تی زۆرینه، شکستی حوکمڕانیی ته‌وافوقیی عێراقه که بووه‌ته ھۆی ھێنانه‌کایه‌ی به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه له کاتێکدایه که بانگه‌شه‌کارانی روکه‌شی حکومه‌تی زۆرینه خۆیان له رابردو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م به‌شبه‌شێنه‌یه بون و بۆ داھاتوش ھه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو ئاشکراشی کردووە، له غیابی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵ، کورد و سوننه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ده‌بن له به‌زۆرینه‌کردنی سیستمی حوکمڕانیی عێراق ئه‌گه‌رچی هه‌ر بۆ پڕوپاگه‌نده‌ش بێت، هه‌رچه‌نده هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم له رابردوو و ئێستاش نه‌یانتوانیوه سوود له ده‌رفه‌ته‌کانی به‌غدا وه‌ربگرن له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه له مێژینه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵکوو زیاتر کاریان بۆ ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی و حیزبی و به‌شه‌خسی کردنی کێشه‌کان کردووه، به‌ڵام ده‌ستگرتن به ده‌ستکه‌وته ده‌ستورییه‌کان، گره‌نتیی لاوازنه‌بونی زیاتری کورده له‌ناو سیستمی حوکمڕانیی عێراق.
Your Comment