یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادە نییە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار سازش بکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، دەڵێت، بەرهەم ساڵح، تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و بەهیچ شێوەیەکیش سازش ناکەن لەسەر کشاندنەوەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسبە عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشدار لە کۆبونەوەکە، بە میدیایەکی حزبەکەی راگەیاند: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ڕابردوو بو کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا "بەرهەم ساڵح"یش ئامادە بوو و تیایدا گفتوگۆکرا لەسەر نوێترین پێشهاتەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و دواتر دیاری کردنی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی سەرکردایەیتی یەکێتی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵحە و بەهیچ شێوەیەک سازش ناکەن لەسەر کشاندنەوەی لە ڕکابەرییەکانی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار "چوونکە ئەو پۆستە پشکی یەکێتییەو یەکێتیش کەسێکی شارەزاو بەئەزمونی بۆ کاندیدکردووە."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەیتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆسەرخستنی کاندیدەکەمان، "چوونکە بڕوامان بە ئیرادەی خۆمان هەیە کە لەماوەکانی ڕابردوودا یەکێتی توانیویەتی پۆستی سەرۆک کۆمار لەبەرژەوەندیی گەلی کورد بەکاربهێنێت نەک بەرژەوەندی تاکە کەسێک یان حزبێک".

News Code 4927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha