کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەست دانی 50 کەسی دیکە

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 132 هەزار و 504 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 12ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 35 هەزار و 70 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 408 هەزار و 244 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 50 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 504 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 110 هەزار و 615 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 4924

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha