بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهحموود محهمهد وتەبێژی پارتی بە میدیاى پارتیى وتووە، "هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە".
وتهبێژهکهى پارتى لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانی و سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ نەجەف وتوویهتى: "ئەو بابەتە دەمێکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە لەنێوان بارزانی و لایەنەکانی شیعی و سوننی، ئەمەش بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات".
وتەبێژى پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و کاندیدى پارتی وتوویهتى: "ئەوەی تائێستا ئێمە بڕیارمان لەسەرداوە هەر ئەوەیە کە هۆشیار زێباری وەک کاندیدى پارتی لەپشکی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری دهمێنێتهوه و هیچ شتێکیش لەبارەی کشانەوەی نییە".
Your Comment