وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان: هۆشیار زێباری وەک بەربژێری حزبەکەمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتى به‌فه‌رمى ئاشکرای کرد، زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەمێنێتەوەو ناکشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د وتەبێژی پارتی بە میدیاى پارتیى وتووە، "هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە".

وته‌بێژه‌که‌ى پارتى لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانی‌ و سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ نەجەف وتوویه‌تى: "ئەو بابەتە دەمێکە لەسەر مێزی گفتوگۆیە لەنێوان بارزانی‌ و لایەنەکانی شیعی ‌و سوننی، ئەمەش بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات".

وتەبێژى پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق‌ و کاندیدى پارتی وتوویه‌تى: "ئەوەی تائێستا ئێمە بڕیارمان لەسەرداوە هەر ئەوەیە کە هۆشیار زێباری وەک کاندیدى پارتی لەپشکی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری ده‌مێنێته‌وه‌ و هیچ شتێکیش لەبارەی کشانەوەی نییە".

News Code 4917

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha